ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژن له‌شاره‌كانی مه‌ریوان و ڕه‌شت له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی توندووتیژی كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی ژن له شاری مه‌ریوان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “فریشته نجاتی” یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت و له شاری ڕه‌شت چالاكانی مافی ژنان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ڕۆمینا ئه‌شره‌فی” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی قوربانیانی كولتووری پیاوسالاری خوازیاری ڕاگرتنی هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ك له حه‌ق ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگا بوون.
