ئیواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و پراید له‌جاده‌ی نێوان ورمێ بۆ مه‌رگه‌وه‌ر دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و ڕووداوه دا دوو خۆشك به‌ناوه‌كانی “گه‌لاوێژ” و “نیگار پوورئه‌حمه‌د” گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا دێر خۆیان گه‌یاندۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئه‌و دوو خۆشكه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
