ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان (سنە- کەڵاتەرزان) لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان یەکێک لە تاڵترین و ناخۆشترین دەورەکانی بە خۆیەوە بینیوە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا زیاتر لە ٤٠ مامۆستا لە پارێزگای سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون و لە ئێستادا بە دەیان مامۆستای دیکە بە ده‌سته‌ی سه‌ر‌پێچییه‌كان و سزادانی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش ناسێندراون و ده‌یان موعه‌لیم له لیستی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان وه‌لا نراون.
