به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی تارانی گه‌وره به‌ناوه‌كانی ” مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد” و “مه‌یسه‌م دێهبان زاده” به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دۆخی ته‌ندرووستی “مه‌یسه‌م دێهبان زاده” ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و به‌رپرسانی زیندانی تارانی گه‌وره به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌سڵی جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، ناوبراویان ڕاگوێزی به‌ندی تاوانه گشتیه‌كان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی “مه‌جید ڕه‌وشه‌ن نژاد” له‌به‌رده‌ست دا نییه.
