به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، ڕێوڕەسمی لەدایک بوونی “فایەق مام قادری”، یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە سەر گۆڕەکەی بە ئامادەبوونی بنەماڵە و کەسوکارەکەی بەڕێوەچوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌شداربووانی ئه‌و مهارسمه وێڕای ڕێزلێنان له‌یاد و فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، “فایەق مام قادری”، یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مران بوو.
