به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی بریندار بوو به‌ڵام ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی ئاماری تۆماركراو له كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی سه‌رجه‌م ٢٣٤ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم،سه‌رمابردوویی، ته‌قینه‌وه‌ی مین یان به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بوونه‌ته قوربانی كه له‌و ڕێژه‌یه ٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٩٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
