کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ

له‌سێداره‌دانی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی پیری” تەمەن ٤٠ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی پیری” سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە هەتا ئێستا لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانه‌وه‌ بڵاو نەکراوەتەوە.