به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای تێپه‌ربوونی ١٠٠ ڕۆژ به سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری خۆی، باروودۆخی لێقه‌وماوانی ئه‌و كاره‌ساته هێشتا ڕوون نه‌كراوه و بنه‌ماڵه‌كان هێشتا له نێو خێوه‌ت و لە نەبونی ئیمکاناتی پێویست دا ده‌ژین.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی هه‌ندێك له گونده‌كان هێشتا له نێو خێوه‌ت دا ده‌ژین و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات. هاووڵاتیانی لێقه‌وماو ده‌ڵێن: له‌به‌ر نه‌بوونی پاره بۆ ڕه‌هنی خانوو و هه‌روه‌ها بێكاری و گرانی، توانای بهكڕێ گرتنی خانووبه‌ره‌یان نیه و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌وڵه‌ت پێشتر بۆ پێدانی وام دایبوو هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
