ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی عێراق بۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور و هه‌وڵی دا خه‌نده‌ق به ده‌وری كه‌مپه‌كه دا لێ بدات.
به‌پێی زانیارییههكان، پاش هەڵمەتی میدیایی فراوان، سوپای عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان پیشان دا، به‌ڵام ڕۆژی پێنجشه‌ممه دیسان هەوڵی گەمارۆدانی دانیشتووانی مەخموری دا. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سپای عێراق هه‌وڵی لێدانی خه‌نده‌قی داوه به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه ڕێگری لێكراوه و ئێستا شه‌و و ڕۆژ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه به ژن و منداڵه‌وه پارێزگاری له كه‌مپه‌كه ئه‌كه‌ن.
