ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزره‌دان، ژنێكی كاسبكاری دانیشتووی شاری بۆكان به‌ناوی” فه‌رزانه خورشیدی” له ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری سه‌قز- دیوانده‌ره گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، “فه‌رزانه خورشیدی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كۆچه‌ر”ی سه‌ر به شارستانی بانه‌یه كه له بۆكان ده‌ژێت. ناوبراو له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بار له‌جاده‌ی سه‌قز بۆ دیوانده‌ره تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه جاده‌كانی كوردستان له نائیمه‌ن ترین جاده‌كانی ئێرانه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك و له‌وانه چه‌ندین كاسبكار له‌كاتی هه‌ڵهاتن به ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌بنه قوربانی.
