پاش شكاندنی شووشه‌ی وێنه‌كه‌ی “ژینا ئه‌مینی” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه شووشه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌زاره‌كه‌یان شكاند و تاجی سه‌ر تابلۆی وێنه‌كه‌یان له‌ناو برد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ مانگی گوڵان، “ئه‌شكان ئه‌مینی” برای “ژینا ئه‌مینی” له ئه‌كاونتی ئینستاگرامی خۆی ڕایگه‌یاندبوو كه شووشه‌ی سه‌نگی مه‌زاری “ژینا”یان بۆ جاری دووهه‌م شكاندووه. هه‌روه‌ها “ساڵح نیكبه‌خت” پاێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌نگی گڵكۆی مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی”یان شكاندووه و مه‌حاڵه شاره‌داری سه‌قز له‌و كرده‌وه قێزونه ئاگادار نه‌بۆبێت و داوای له به‌رپرسانی شاری سه‌قز كردبوو ڕێگه به‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه بگرن چۆنكه ته‌نیا نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات زۆرتر ده‌كاته‌وه.
