به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به ناوی “هادی ڕۆستەمی” کە حوکمی بڕینەوەی پەنجەی بەسەردا سەپێندراوە، پاش مانگرتنی لە خواردن، بۆ به‌ندی تاکەکەسی ئه‌و زیندانه ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوود بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، “هادی ڕۆستەمی”یان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی بانگهێشتی ناوه‌ندی ئیجرای ئه‌حكام كردووه و گوشارێكی ده‌روونی زۆریان بۆ هێناوه، ناوبراو له‌ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان مانی له‌خواردن گرتووه و ئێستا له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگێراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی بڕینەوەی پەنجەی دوو كەسی تری بە ناوەکانی “مێهدی شاهیوەند” و “مێهدی شەڕەفیان” ده‌ركردووه.
