ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٢ی هەتاوی، “سوعدا خەدیرزادە” بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی شاری پیرانشار له‌گه‌ڵ منداڵە تەمەن یەک ساڵانەکەی بە ناوی “ئاڵا”، پاش چەند کاتژمێر مەرەخەسی، دیسان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشاره‌وه دەسبەسەر کران.
“سوعدا خه‌دیرزاده” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌شاری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای كه‌یفه‌ری مهاباده‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ بكوژی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه ٣١ جۆزه‌ردانی ١٤٠١ بۆ عه‌مه‌لیاتی سزاریه‌ن له زیندانی ورمێوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا و پاش له دایك بوونی كچه‌كه‌ی دووباره گه‌ڕێندرابۆوه زیندان.
