بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان بریندار كراون و ڕۆژی ڕابردووش ده‌یان ئه‌سپی كۆڵبه‌رانی بانه له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی ڕژیمه‌وه سووتێندراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسنامه‌ی یه‌كێك له كۆڵبه‌ره برینداره‌كان بریتیه له: “ئه‌میر” و خه‌ڵكی گوندی “ده‌میو”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سه‌وڵاوای مه‌ریوانه كه ده‌ست و سینگی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه له‌به‌رده‌ست دا نییه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری بانه ده‌یان ئه‌سپ و هێسری كۆڵبه‌رانیان كوشتووه و دواتر لاشه‌كانیان ئاگر داوه.
