پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، مینی بووسێك له جاده‌ی نێوان سنه بۆ مه‌ریوان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مینی بووسێك له نزیك گوندی “سۆفیان” له جاده‌ی نێوان سنه بۆ مه‌ریوان كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، ناستانداردابوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان ڕووداوی هاتووچۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه.
