ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی له ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر داخرانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی نزیكه‌ی ٧٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده هێشتا چاره‌نووسیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و داخوازییه دواخراوه‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه. ڕۆژی چوارشه‌ممه كرێكارانی ئه‌و كارخانه له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.