ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزره‌دان، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا له درێژه‌ی ئۆپراسیۆنی قڕكردنی سیاسی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی له باكووری كوردستان و ٦٧ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌و وڵاته، ئۆپراسیۆنێكی به‌رینیان له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستپێكردووه و له شاری ته‌كیرداغ ٣٠ كه‌س، له مێردین ١٣ كه‌س و له مێرسین ٢٤ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.