به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه ٧ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی پاوه بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسنامه‌ی چوار كۆڵبه‌ری بریندار ئاشكرا كراوه كه بریتین له: “فه‌یسه‌ڵ ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گوندی سریاس، “عارف” خه‌ڵكی پاوه، “مه‌حموود ” خه‌ڵكی پاوه و “جه‌ماڵ” خه‌ڵكی گوندی شمشێر. شایانی باسه كه “فه‌یسه‌ڵ ئه‌حمه‌دی” لاقێكی به‌سه‌ختی بریندار بووه و به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه كراوه.