ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی سنه و گێڵانغه‌رب به ناوه‌كانی “په‌یمان منبه‌ری” و “سه‌لمان ئۆلفه‌تی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌لمان ئۆلفه‌تی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری گێڵانغه‌رب” به بیانووی ڕه‌خنه گرتن له ڕێبه‌ری و حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان ڕاگوێزراوه. شایانی باسه كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “په‌یمان منبه‌ری” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی سنه پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه كه ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٠ ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.