به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر ئاسمانی شاری دیوانده‌ره سوڕاونه‌ته‌وه و دیواری سه‌وتیان شكاندووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه له بنكه‌ی ئاسمانی “نۆژه”ی هه‌مه‌دانه‌وه هه‌ڵسابوون و به نیازبوون خۆیان بگه‌یه‌ننه فڕۆكه‌خانه‌ی كرماشان به‌ڵام له‌كاتی تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئاسمانی شاری دیوانده‌ره به مه‌به‌ستی درووستكردنی ترس و دڵه ڕاوكێ دیواری سه‌وتیان شكاندووه.