کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی “په‌رهام په‌روه‌ری” پاش ٨ مانگ به‌ندكران

نادیاری چاره‌نووسی په‌رهام په‌روه‌ری پاش ٨ مانگ به‌ندكران 1

“پەرهام پەروەری” ئەندازیاری تەمەن ٢۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، نزیک بە هەشت مانگە دەستبەسەر کراوە و لەو ماوەیەدا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی زیندانی ئێڤین، کێشی نزیک به‌ ٢٠ کیلۆ دابەزیوە.

بەپێی زانیارییه‌كان، “په‌رهام په‌روه‌ری” ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ڕه‌وتی ناڕەزایەتییەكانی شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لەلایەن دادسەری ئێڤینه‌وه‌ به‌ موحاره‌به‌ مه‌حكووم كرا و دواتر له‌گه‌ڵ ٢٠ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانی تارانی گه‌وره‌وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگویزرا. پاش تێپەڕبوونی ٢٣٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی “پەرهام پەروەری”، ناوبراو تەنیا جارێک بە کورتی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکەیدا چاوپێکەوتنی هەبووە.