به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له شاری پاریسی فه‌ڕانسه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئهكسیوونه به دوای بانگه‌وازی گرووپی “ڕۆژا” و كۆمه‌ڵی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی، ڕێكخرابوو و به‌شداربووان له مه‌یدانی “جومهووری” تا مه‌یدانی “شاتله” ڕێپێوانیان كرد. ئێرانیانی ئازادیخواز دروشمه‌كانی “نا بۆ ئێعدام”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “نا بۆ شاه و شه‌یخ” و چه‌ندین دروشمی دیكه‌یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه حیزبی دژه سه‌رمایه‌داری فه‌ڕانسه و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی پێشڕه‌وی فه‌ڕانسه له‌و چالاكیه به‌شداریان كرد و ناسیۆناڵیسته سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌كان تێیدا به‌شدار نه‌بوون.