کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری مهاباد له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری مهاباد له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ١٠ متری زه‌ویه‌كانی خزرزاده‌ی مهاباد له‌ ئاست دۆخی خراپی كۆڵانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی دانیشتوانی کۆڵانی دە مەتری زەویەکانی خزرزادە، ئەم کۆڵانە كۆڵانێكی سەرەكییە بەڵام لە سەرەتاییترین ئیمكانات بێبەشە و شاره‌داری وێڕای وه‌رگرتنی پاره‌ی قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌ك هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیان هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.