به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی به‌ردی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی”یان شكاند و پێشتریش شووشه‌ی قه‌بره‌كه‌یان شكاندبوو.
“ئەمجەد ئەمینی” باوکی ژینا ئەمینی، لە بەیاننامەیەکدا کە “ساڵح نیکبەخت” پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی پشتڕاستی کردۆتەوە، ڕایگەیاند کە شووشە و به‌ردی گۆڕی “ژینا ئەمینی” لەلایەن بەکرێگیراوانی حکوومەتەوە شکێندراوە. هه‌روه‌ها “ساڵح نیكبه‌خت” له په‌یامێك دا وتی: بڕیار بووه جۆشكارێك سایه‌بان بۆ مه‌زاری “ژینا” درووست بكات به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكات مۆڵه‌تی دووكانه‌كه‌ی له ده‌ستێننه‌وه و دووكانه‌كه‌ی پێ داده‌خه‌ن.