ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم چه‌ندین خوێندكاری زانكۆی به‌هه‌شتیان به بۆنه‌ی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه دژبه ئێعدامی سێ لاوی ئیسفه‌هانی بانگهێشت كردووه.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجوومهنی سنفی خوێندکارانی ئێران، پۆلیسی ئیتلاعات له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه دوو خوێندكاری به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بانگهێشت کردووە. ئەم بانگهێشت کردنە لە کاتێکدا بووە کە ژمارەیەک لە خوێندکارانیش هەڕەشەی تۆمارکردنی دۆسیەیان لەسەر کراوە و له زانكۆكانی دیكه له‌وانه ئه‌لزه‌هرا و زانكۆی تاران حه‌راسه‌ت ڕێگری له چوونه‌ژووره‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران بۆ ناو زانكۆ كردووه.