له ڕۆژانی ڕابردوودا، خەڵاتی تایبەتی ئاشتی مافی مرۆڤ له شاری گوانگجۆی كورهی جنووبی بەخشرا به “ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفیهكانی فەرهەنگیەکانی ئێران” و “شیوا عاملی ڕاد” به نوێنهرایهتی فهرههنگیانی ئێران ئهو خهڵاتهی وهرگرت.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “شیوا عاملی ڕاد” نوێنەری ئەنجومەن، لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری کرد و وتارێکی پێشکەش کرد و خەڵاتەکەی وەرگرت. ئەنجوومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە سنفیهكانی فهرههنگیانی ئێران ڕایگەیاند كە هەوڵ و پابەندبوونی ئەو ئەنجومەنە لە گەیاندنی دەنگی مامۆستایانی ئێران بۆ ئاستی نێودەوڵەتی و دروستکردنی هاوپشتی نێودەوڵەتی بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی دژە مافی مرۆڤی حکوومەتی ئێران لە سەرکوتکردنی مامۆستایان و چالاکانی کرێکاری، بووە هۆی ئەوەی خەڵاتی تایبەتی ئاشتی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی له دامەزراوەی گوانجو وەربگرن. جێگای ئاماژهیه کە پاش پێدانی خەڵاتی تایبەت، باڵیۆزخانەی ئێران لە كورهی جنووبی لە نامەیەکی ناڕەزایەتیدا باسی پەیوەندی باشی خۆی لەگەڵ ئهو وڵاته كردووه و بە درۆ ڕایگهیاندووه كه له ههوڵ دان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی مامۆستایان و داوای دوورخستنهوهی ئەو ڕێكخراوەی لەم هەڵبژاردنە كردووه