ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌له‌كشایی و دانیشتووی شاری ئیلام به‌ناوی “هێژا ئومیدی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هێژا ئومیدی” چالاكی مه‌ده‌نی و ده‌رچووی بواری كارناسی ئه‌رشه‌دی زانیاری سیاسی خه‌ڵكی مه‌له‌كشایی ئیلامه كه ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئیلام ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌و لاوه و ڕفاندوویانه.