شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا و دیواری شاره‌كانیان به دروشم نه‌خشاند و له مه‌شهه‌د، ئامۆل، ئه‌راك، كه‌ره‌ج و تاران كچان و كۆڕانی ئازادیخواز به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، لاوانی شۆڕشێگیڕ له شاره‌كانی تاران، ئه‌راك و كه‌ره‌ج دار و دیواری شاره‌كانیان به دروشمه‌كانی “به‌سیجی و ساواكی یه‌كێكن”، “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” نه‌خشاند، هه‌روه‌ها كچان و كۆڕانی ئازادیخواز له چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران،گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و شاری ئامۆل به خۆپێشاندان له‌سه‌ر شه‌قام ئەم پەیامەیان پێ بو کە شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” درێژی هەیە.