ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك خوێندكار له زانكۆكانی “ئه‌لزه‌هرا”، “خواجه‌نه‌سیر”، به‌هه‌شتی”، زانكۆی ته‌ورێز، زانكۆی زه‌نجان و زانكۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زانكۆكان و ئێعدامی به‌ندكراوان چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ئهلهزههرای تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئێعدامی سێ به‌ندكراوی ئیسفه‌هان و ته‌علیقی چه‌ندین خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه نیشان دا. له زانكۆی ته‌ورێز خوێندكاران تراكت و په‌تی سێداره‌یان به‌سه‌ر درخته‌كانی نێو حەوشی زانكۆ دا هه‌ڵواسی. له زانكۆكانی به‌هه‌شتی، تاران و زه‌نجان خوێندكاران له چه‌ند ئه‌كسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی بە دانی دروشم نیشان دا.