ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاری سه‌قز شووشه‌ی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی”یان شكاند و ئه‌و كرده‌وه تۆڕه‌یی و نیگه‌رانی بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وته‌وه.
ئەشکان ئەمینی برای ژینا ئەمینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام وێنەیەکی شووشەی شکاوی گۆڕی خوشکەکەی بڵاوکردەوە و نووسی: “شووشەی بەردی گۆڕەکەت بێزاریان دەکات. هەزار جار بیشکێنن، جارێکی تر چاکی دەکەینەوە، با بزانین کێ ماندوو دەبێت”. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستانیان تێك داوه و ئه‌و كرده‌وه بووه‌ته هۆی تۆڕه‌یی و نه‌فره‌تی زۆرتری خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی.