ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی ئاشتی له شاری ئیستانبوول و ١٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
دایكانی ئاشتی كه ناسراون به “دایكانی شه‌ممه” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ٩٤٧مین كۆبوونه‌وه‌یان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له مه‌یدانی گاڵاتاسرای ئیستانبوول گردبوونه‌وه و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون. له‌و كۆبوونه‌وه نوێنه‌رانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌ڵان (هه.ده.په) و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیاش به‌شدار بوون به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و ١٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.