کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌دستدانی دوو كرێكاری كه‌ندنی بیر له‌ دزفوول

گیان له‌دستدانی دوو كرێكاری كه‌ندنی بیر له‌ دزفوول

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گوڵان، دوو كرێكاری كه‌ندنی بیری ئاو له‌ شاری دزفوول به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئیلنا، دوو كرێكاری ٣٤ و ٣٦  ساڵ ته‌مه‌ن كه‌ ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌كاتی كاركردن له‌ بیرێكی ئاو له‌ شاری دزفوول به‌هۆی گیرخواردن له‌ قووڵایی ٣٥ متری تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و گیانیان له‌ ده‌ست دا. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی پزیشكی دادی ئێران، ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌ ساڵی ١٤٠١ له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ ١٩٠٠ كه‌س بووه‌ و ساڵی ١٤٠٠ ئاماری كرێكارانی قوربانی ١٩٢٦ كه‌س تۆمار كراوه‌.