ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیسفه‌هان دوو برا و خۆشكێكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “مه‌جید كازمی” و برایه‌كی “سه‌عید یه‌عقووبی”یان ده‌ستبه‌سه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ئیتلاعاتی ئیسفه‌هان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كاتی پرسه و سه‌رخۆشی بنه‌ماڵه‌ی “مه‌جید كازمی” هێرشیان كردۆته سه‌ریان و دوو برای ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به‌ناوه‌كانی “مێهدی و حسێن” و خۆشکی به ناوی “سامیه كازمی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپاس پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی “سه‌عید یه‌عقووبی” و برایه‌كی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به لێدان و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.