ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كان له‌به‌رده‌م زیندانی قزلحه‌سار كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند ژن و پیاو به فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار كران. پاش ئه‌و ڕووداوه كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندان له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی چوار كه‌س و هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی ڕژیم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان مانیان له خواردن گرت.