“فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری پێشووی كرێكارانی حه‌وت ته‌په، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
“فه‌رزانه زیلابی” له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به شێوه‌ی خۆبه‌خش پارێزه‌ری چه‌ندین چالاكی كرێكاری، سنفی و خانه‌نشینی له ئه‌ستۆ دا بووه و كه‌سایه‌تێكی خۆشناوی نێو چینی كرێكاری ئێرانه. ناوبراو پێشتریش له‌لایه‌ن ڕژیمه‌و سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنداربوو و ئه‌مجاره‌ش به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌لایه‌ن لقی چواری دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.