فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ گوڵان بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند به‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی له نێوان هه‌ر دوو وڵات واژۆ كراوه نه‌بێت ئه‌وه سپای پاسداران هێرشه‌كانی ده‌ست پێده‌كات.
پاسدار “خاكپوور” ڕایگه‌یاند: “ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌وڵه‌تی عێراقین تا هه‌نگاوكانی بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی به‌نده‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه هه‌ڵ بگرێت و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات، ئه‌وه سپای پاسداران هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆماری ئیسلامی داوای له ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو كه چه‌ك له حێزبهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داماڵێن و له نزێك سنووره‌كانی ئێران دووریان بخه‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بۆ چه‌ك كردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش هەرچەند هەلسورانی چەکداریان لە سنورەکان ڕاگرتوە بەلام بە تێکڕا حازر نین ئەم داوای كۆماری ئیسلامی بۆ چەک دانان کە لە راستیدا سیاسەتی شکست هینان بە بزوتنەوەی شورشگێرانەی کوردستانە قەبول بکەن.