به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “درگای شێخان” به ناوی “سه‌عدی دانش په‌ژووه” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ماوه‌ی دوو ڕۆژه سه‌دان كۆڵبه‌ر له بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان به‌بێ ئاو و خۆراك گیریان خواردووه و تا ئێستا دوو كۆڵبه‌ر له هێرشی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوون. یه‌ك له‌و كۆڵبه‌رانه “سه‌عدی دانش په‌ژووه” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵه كه به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به‌ناوی “حه‌بیب محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.