له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك لە چالاکانی مەدەنی ئازەربایجان، لەوانە “هەمزە وەلیزادە”، “ڕوحوڵڵا ئەحمەدی نژاد”، “داود شیری”، “جەواد ئەحمەدزادە کیقال”، “عەلیرەزا سەبری کازان”، “حسێن ئەمانی نەدارلی”، لەلایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری تەورێز دەستبەسەر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیانه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و حه‌فازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسداران ماڵه‌كانیان پشكنیوه و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.