به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری بانه سزای زیندانی به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “فاتێح مه‌جیدی” و “سه‌عید محه‌ممه‌دی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و دوو چالاكه كرێكاریه‌ی شاری بانه ڕۆژی ٢٠ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چووبۆ و هه‌ر یه‌ك به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه “فاتێح مه‌جیدی” زیندانی سیاسی پێشوو و چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی شاری بانه تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.