ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی دانیشتووی زاهیدان به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه به‌لووچه بریتیه له: “ڕه‌شید كاشانی” و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شیرئابادی زاهیدانه كه به تازه‌یی له زیندان ئازاد كرابوو به‌ڵام ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار كرا.