كرێكارانی په‌یمانی پترۆشیمی “چواڕ” له ئوستانی ئیلام ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گۆڵان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كر]نی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی “چواڕ” له ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان مانیان گرتووه و بۆ ماوه‌یه‌ك حه‌راسه‌تی شیركه‌ت ڕێگه‌ی له چوونه‌سه‌ركاری كرێكارانی ناڕازی گرتووه به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به پێدانی به‌ڵێن بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان ڕێگه‌یان داوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئێمه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانمان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ین