ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ساحیلی سنه له ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری و دابین نه‌كردنی ئیمكانات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، چه‌ند هه‌زار كه‌س له‌و شارۆچكه‌یه به كه‌مترین ئیمكانات ده‌ژین و شاره‌داری ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی هاتووچۆی بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه دابین نه‌كردووه و هه‌ر جار به‌بۆنه‌ی نزیك بوون له ئۆتوبان چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوو ئه‌دات. نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له شارۆچكه‌ی ساحیلی، خراپی دۆخی كۆڵان و شه‌قامه‌كان و سه‌رگه‌ردانی منداڵان و به‌ساڵاچووان ژیانی لێیان تاڵ كردووه و داوا ده‌كه‌ن شاره‌دای ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێی سپێردراوه جێبه‌جێ بكات.