ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “جه‌مشید موختاری” خه‌ڵكی جوونه‌قان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕیوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری جوونه‌قان له ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و گه‌مارۆدانی گۆڕستانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، به سه‌دان كه‌س به‌شداری مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “جه‌مشید موختاری” بوون و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “جه‌مشید موختاری” له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گوڵانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ته‌قه‌ی جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم گیانی به‌ختكردبوو.