به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، دایكانی دادخوازی سنه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوه‌كانی “سه‌عید یه‌عقووبی”، “ساڵح میرهاشمی” و “مه‌جید كازمی” له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته به ناوی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به ئێعدام مه‌حكووم كراون. سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر ئه‌و سێ لاوه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی و نێوخۆی وڵاتی لێكه‌وتۆته‌وه و شه‌وی ڕابردوو دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا به به‌دسته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم پشتیوانی خۆیان له دایكانی ئه‌و سێ به‌ندكراوه ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام‌یان بوون.