به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامی جامی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان ده‌ربڕی. به‌شدابووان به وتنه‌وه‌ی دروشم بانكی تیجاره‌تیان سووتاند و هۆشداریان دایه ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر درێژه به جه‌نایه‌ته‌كانی بدات تۆڵه‌ی سه‌ختیان لێ ئه‌كه‌نه‌وه.