بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مستەفا ساڵحی” خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مستەفا ساڵحی” سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی برای هاوژینەکەی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “جەمشید کەریمی” خەڵکی دێولان و دانیشتووی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون به‌ڵام حوكمی ئێعدامی “جه‌مشید” به هۆی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له به‌رامبه‌ر پێدای ٤ ملیار تمه‌ن هه‌ڵوه‌شێندرابوو.