مەزهەب لە کۆمەڵگای چینایەتی ئەمڕۆدا، لە هەمانحاڵدا کە بیروباوەڕی جەماوەرێکی بەرینی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش پێک دێنێت، ئامرازێکیشە لەدەست سەرمایەداران و دەوڵەتەکاندا تا لە ڕێگای ئەوەوە خەڵک لە خەبات بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانیان، هەر لەم دنیایەدا سارد بکەنەوە. مەزهەب نە تەنیا لە دەورەی نیزامی سەرمایەداریدا بەڵکو بە درێژایی مێژوو، دەنگ دانەوە و ڕەنگ دانەوەی بێهیوایی و بێتوانایی جەماوەری خەڵک بووە بۆ دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ کۆسپەکانی سەڕێی ژیانیان.
ئەو ئینسانانەی گیرۆدەی منساباتی زاڵمانەی نیزامی سەرمایەدارین و بە تەنیایی تواناییان نییە تا بارودۆخی ژیانی خۆیان بگوڕن و لە بەرانبەر ڕەنج و ئازارێکدا کە خۆیان و بنەماڵەکانیان گیرۆدەی بوون، کارێکیان لە دەست نایەت، کاتێک کە خۆیان بە داماو و لاواز دەبینن، بە ناچاری ڕوو دەکەنە ئاسمان، بەو هیوایەی کە هێزێکی بە تواناتر دەرکەوێت و ڕزگاریان بکات. کاتێک کە لە دنیای ڕاستەقینەدا هیچ هیوایەک بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی نامینێتەوە، هیوا دەخوازێ تا بۆ دەست ڕاگەیشتن بە ئاواتەکانی، دوای مردنی سەرلەنوێ زیندوو بێتەوە. بەم جۆرە بە ئاواتی گەیشن بە ڕیفاه و بەختەوەری لە دنیای خەیاڵی دوای مردندا، ڕەنج و ئازارەکانی دنیای ڕاستەقینەی تەحەمول دەکات.
دەوڵەتانی نەیاری سەرمایهداری لە گۆشە و کەناری دنیا بە پێی پێگەیەکی کە هەیانە، بە پێی ئاستی خەباتی چینی کرێکار و بەرەوپێش چوونە کۆمەڵایەتیەکان، لە سێ ڕێگاوە حاکمیەتی خۆیان سەقامگیر دەکەن و درێژەی پێ ئەدەن. یەکەم، لە ڕێگای سەرکوت و پێشێل کردنی وەحشیانەی ئازادی و مافەکانی خەڵک کە لە وڵاتێکی وەک ئێراندا لەگەڵ ئاست و چۆنایەتیەکەی ئاشناین. دووهەم، بە یاسایی کردنی سەرکوت، شاملی سەرجەم ئەو یاسایانەی کە لە پاڕلمانە بۆرژواییەکانەوە بۆ دیفاع لە مالیکیەتی تایبەتی سەرمایەداری و دژبە مافەکانی کرێکاران پەسند دەکرێن و لە نیزامێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراودا، هەموان، خۆیان بە ناچار دەبینن پەیڕەوی لێبکەن و سێهەم، بە یارمەتی دەروونی سەرکوت، واتە ئینسانەکان دخەنە پێگەیەکەوە کە هەژاری و بێ مافی خۆیان بە ئەزموونی ئیلاهی بزانن و بەو هیوایەی بگەن بە بەهەشتی جاویدان بە بارودۆخی فەلاکەتباری ژیانیان ڕازی دەبن. مەزهەب سەرکوتێکی مەعنەویە کە بەسەر شانی جەماوەری خەڵکەوە قورسایی دەکات. مەزهەب بە وانەی کە سەرتاسەری تەمەنیان زەحمەت دەکێشن و بە هەژاری دەژین دەڵێت کە تا کاتێک لەسەر زەوین، تەسلیم بن و لێبردوانە بەهیوای پاداشیەکانی بەهەشت ئارام بگرن. مەزهەب جۆرێک موخدری مەعنەویە کە تێیدا کۆیلەکانی سەرمایەداری هەوڵەکانیان بۆ ژیانێک کە شایستەی ئینسان بێت دەنێنە لاوە.
ڕزگار بوونی ئینسانێکی کرێکار و زەحمەتکێش لە چنگ ئەم وەهم و گومان و خوڕافەیە ئەگەر بە ڕۆشنگەری و لێکدانەوەی زانستی بابەتی جیهانی لە چوارچێەوەیەکی دیاریکراودا ئیمکان پەزیر بێت، بەڵام ئەم ڕزگار بوونە لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا تەنیا کاتێک ئیمکانی هەیە کە بارودۆخی ژیانی ئینسانەکان بگۆڕدرێت و ئەو هێزە سروشتی و کۆمەڵایەتیانەی کە ئینسان لە ترسیان پەنا دەباتە بەر گومان و خورافە ومەزهەب هاتبێتنە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشڕەو و ڕزگاری بەخشی کۆمەڵ، کومونیستەکان و چینی کرێکاری ئاگاه و چاوکراوە. بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار کە بێگومان شۆڕشێکی ئاگاهانەیە، ڕێگای ڕزگاری لە زیندانێک کە توانایی ئاڵوگۆر بەخشی ئینسان تێیدا دیل کراوە، خۆش دەبێت.
بەڵام ٣ کۆڵەکەی ئەساسی هەن کە لە خزمەت بە درێژەی سوڵتەی نفوزی مەزهەب بەسەر ئەفکار و ئارای هەژاران و بێبەشانی کۆمەڵدان. یەکەم، بەهرەمەند بوونیەتی لە ئیمکاناتی دارایی و تەبلیغاتی کە دەوڵەتەکان دەنێتە ئیختیار موبەلغین و بۆنگا مەزهەبەیەکانەوە. دووهەم، دەخاڵەت دانی یاسا شەرعیەکان و بیر و باوەڕە مەزهەبیەکان لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت و سێهەم، ئاموزشی مەزهەبی لە قوتابخانەکاندا.
جیایی دین لە دەوڵەت یانی هەڵوەشاندنەوەی هەموو جۆرە ئیمتیازێک و هەڵاواردنێک لە کارە دەوڵەتیەکان و مافی کەسەکاندا لەسەر بنەمای مەزهەب و مقامی مەزهەبی ئەوان و یان باوەر پێ بوون و یان پێنەبوونیان بە مەزهەب؛ واتە هەڵوەشاندنەوەی دانی یارمەتی دارایی و هیتری دەوڵەتی بە قوتابخانە و ناوەند و دامەزراوە ئاموزشیە دەوڵەتیەکان؛ یانی هیچیەک لە مەزهەبەکان وەک مەزهەبی ڕەسمی بە ڕەسمیەت ناناسریت. مەزهەب وەک ئەمری تایبەتی کەسەکان چاولێدەکریت و سەرجەم کەسەکان لە ئیختیار کردن و هەڵبژاردنی هەر مەزهەبێک و یان بە بێ باوەڕی مەزهەبی مانەوە دا ئازادن.
داخوازی جیایی مەزهەب لە دەوڵەت، دروشمێکە کە وێرای نیشاندانی دژایەتی ئێمە لەگەڵ مەزهەب وەک ئەمرێکی دەوڵەتی، پابەندی ئێمەش بە ئەسڵی ئازادی بێ شەرت و مەرجی عەقیدە و بیروباوەڕ، نیشان ئەدات. واتە لەسەر ئەو ئەسڵە جەخت دەکاتەوە کە دەسەڵاتی سیاسی و حکومەتی سۆسیالیستی سبەی ڕۆژ، بەتوندی لەگەل زۆر و گوشار و پشکنینی بیروباوەڕ و دروست کردنی هەڵاواردن و مەحدودیەتی یاسایی دژبە کەسانی مەزهەبی، دژایەتی دەکات و بۆ ڕەخنە و وەلانانی بیروباوەڕە مەزهەبیەکان لە کۆمەڵدا، هیچ شێوازێک بێجگە لە خەباتی نەزەری، ڕۆشنگەەری و ئاموزشی و قەناعەت پێ هێنان بە ڕەوا نازانێت.
ئێمە مەزهەب، جیا لەوەی کە سەربەخۆ لەدەوڵەت بێت یان نەبێت، بە ئەفیونی جەماوەر و ئامرازێکی سڕ کردنی ئەوان دەزانین و ئەگەر خوازیاری جیایی دین لە دەوڵەت دەبین ڕاست بەم هۆکارەیە کە دەمانەوێ سەرجەم شێواز و ڕێگا ڕەسمییە یاساییە باوە دەوڵەتیەکانی ئەم ئەفیونە لە کۆمەڵدا بە تەواوەتی هەڵوەشێتەوە.
ئێمە لە خەبات دژی مەزهەبدا قەت بە بیروباوەڕی خەڵک سوکایەتی ناکەین، کارمان ڕۆشنگەری و ڕوون کردنەوەیەی بە ئارامی و لەسەرەخۆی ڕاستیەکانە و ڕوون کردنەوەی بەڵگەمەندی دنیا بینی کومونیستی لە بەرانبەر دیاردەی مەزهەبدا. خەبات و تێکۆشانی ئێمە دژبە مەزهەب نە تەنیا نابێ ڕیزی یەکگرتوی خەباتکارانی چینی کرێکار دژبە سەرمایەداران لاواز بکات بەڵکو دەبێ ئەم ڕیزە پتەو تریش بکات.
PAGE \* MERGEFORMAT 5