له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی بلووچ به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا مه‌لازای” له كاتی كاركردن دا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەبدوڵڵا” بۆ کاركردن چووەتە بەندەرعەباس و دوای چەند ڕۆژێک بنەماڵەکەی ئاگادارکراونەته‌وە کە تەرمەکەی لە مردووخانەی بەندەرعەباس دایە. كەمتەرخەمی کۆماری ئیسلامی و نەبوونی هەلی کار لە بەلووچستان وایکردووە کە گەنجانی بەلووچ بە مەبەستی کار بچنە شوێنەکانی دیکە و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان ساز كردووه.