ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ مانگی گوڵان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی فه‌یزئاوا و مه‌یدانی كارگه‌ری سنه له ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌ر جار و ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی به بیانووی چاكسازی پیاده‌ڕۆ و شه‌قامه‌كانی شار بۆ پڕۆژه‌كانی ئاو، كاره‌با و گاز تێك ئه‌دات و كێشه بۆ هاتووچۆی خه‌ڵك و ئۆتۆمبێله‌كان ساز ئه‌بێت. ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان پاش ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌كه شوێنه‌كه به‌جێ دێڵن و شاره‌داریش هیچ بایه‌خێكی پێ نادات. كاسبكارانی مه‌یدانی كارگه‌ر تا مه‌یدانی فه‌یزئاوا ده‌ڵێن، ئیش و كاریان تووشی كێشه بووه و داوا له شاره‌داری و شۆرای شار ده‌كن به خێرایی شه‌قام و پیادهڕۆكانی ئه‌و ناوچه چاك بكه‌نه‌وه.