له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٣٠٠ هاووڵاتی دانیشتووی شارستانی به‌دره‌ی سه‌ر به ئوستانی ئیلام به‌هۆی خواردنی ئاوی لووله‌كه‌شی پیس مه‌سمووم و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئوستانی ئیلام، تیمه‌كانی زانكۆی زانیاری پزیشكی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ن و نموونه‌ی ئاویان له تاقیگه تاقی كردۆته‌وه به‌ڵام هیچ هۆكارێكیان بۆ ئه‌و ڕووداوه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئیلام، ئه‌گه‌ری هه‌یه وایرۆسێك به نێو خه‌ڵكی شاری به‌دره دا بڵاو بۆبێت، به‌ڵام جێی نیگه‌رانی نییه و تیمه‌كانی ئه‌و زانكۆیه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی هاووڵاتیانی مه‌سمووم ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له به‌سته‌ری بوونی ٣٣٣ كه‌س ده‌كه‌ن